ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هەینی دووی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوو لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی کەوتنەخوار لە چیا، خەساری گرانی پێگەیشت و پووزی پێی شکا.
ناونیشانی ئەم کۆڵبەرە بریندارە بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان” مەیسەم شەفێعی” خەڵکی ناوچەی کوزران سەر بە شاری کرماشان ڕاگەیەندراوە.
شیاوی باسە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستە پتر لە ٤٧ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی کەوتنەخوار لە بەرزاییە سنوورییەکان یان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون یان بریندار بوون.
ئەم ئامارە بە بەراوەر لە گەڵ ساڵی پار لەم کاتەدا، نێزیک بە ٣ ئەوەندە بوەتەوە.
ق.ش