ک.م.م.ک:
سەربازێکی کورد بە ناوی محەممەد سدیق عەزیزی، کوڕی لوقمان و خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن لقی یەکی دادگای چەکداری ئێرانەوە لە ورمێ بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندان مەحکووم کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، دادگای حکوومەتی ئێران ئەم هاوڵاتییەی بە تۆمەتی هاریکارت حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی ئێران مەحکووم کردووە.
بە پێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم حوکمە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ ی خاکەلێوە بە شێوەی فەرمی بە سەربازە کوردە ڕاگەیەندراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەم سەربازە لە ماوەی دەستبەسەری، لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە و ناوبراو لە پادگانێکی سەر بە ئەرتەش لە تاران سەرباز بووە.
شیاوی باسە محەممەد سدیق عەزیزی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، لە لایەن پاراستنی ئیتلاعاتی ئەرتەشی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو و یەکشەممە ٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی،لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بۆ زیندانی حکوومەت لە شنۆ ڕاگوازراو سەر لە نوێ بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.
ق.ش