خەدیجە مێهدی پوور لە خزمەتگوزاری پزیشکی بێبەری کراوە

ک.م.م.ک:

خەدیجە مێهدی پوور، زیندانی سیاسیی بەندکرا لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ئیلام سەرەڕای گرفتکی سیستەمی گەدە، لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی بێبەری کراوە.

خەدیجە مێهدی پوور تووشبووی گرفتکی قورسی گەدە(گوارش) یە و بە خواردنی خۆراک و تەنانەت بە خواردنەوەی ئاویش تووشی ڕشانەوە دەبێ و لە ماوەی دوو مانگی دواییدا ٨ کیلۆ کێشی دابەزیوە. بەم حاڵەشەوە دادستێنی ئێران دژایەتی دەکات لە بەرانبەر پێڕاگەیشتنی پزیشکی بۆ کێشەی گەدە و خاڵی ڕەشی چاوی کە لە زیندان تووشی بووە.

خەدیجە مێهدی پوور، زیندانگ سیاسیی کە خولی مەحکووم کرانی ٢٠ مانگەی خۆی بە بێ لەبەرچاو گرتنی پارادتنی بنەچەی جوێکردنەوەی سزاکان لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ئیلام تێدەپەڕێنێت، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، لە لایەن زیندانیانت تۆمەتبار بە سزای گشتی، لێدانی بەرکەوت. ئەم بابەتە بووە هۆی خەسار بەرکەوتن لە چاوەکانیدا.

شیاوی باسە کە خەدیجە مێهدی پوور ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ی کوردی، لە لایەنهێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە لە ماڵی مامی دەستبەسەر و پاش دوو ڕۆژ بۆ زیندانی ئیلام ڕاگوازرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *