ک.م.م.ک:
شەممە 27ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی شەهرام بورک، سەید ناسر حسێنی، عومەر ئیبراهیم نادری، لەیلا ئیبراهیم نادری، خەڵکی گوندی سۆغانلۆ-ی سەر بە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران.
بەپێی راپۆرتەکە، هێزە ئەمنییەکان ئەو چوار هاوڵاتیەیان بەبێ ئەوەی فەرمانی دادوەریی پێشکەش بکەن دەستبەسەریان کردووە و گواستوونەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە پیرانشار بۆ لێپرسینەوە.
بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان سەیدناسر حوسێنی و عومەر ئیبراهیم نادری لەسەر بەڵێننامەی نووسراو ئازادکراون.
شایانی باسە کە، شەهرام بورکی دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێران لەنەغدە و لەیلا ئیبراهیم نادریش بۆ ناو بەندی ژنانی زیندانی ئێران لە ورمێ.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەو چوار هاوڵاتییە کراون، هیچ زانییارییەک لەبەر دەست نییە.
ع. س