پیرانشار؛ سەعدی مەحموودی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ک.م.م.ک:
پێنجشەممە 25یی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی سەعدی مەحموودی کوڕی عومەر و خەڵکی شاری پیرانشار، بە بێ نواندنی حوکمی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

شایانی باسە کە، ناوبراو لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە بە “لایەنگەری لە یەکێک لە پارتە کوردستانییەکانی دژی حکوومەتی ئێران” تۆمەتبار کراوە.

تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە لەمەڕ شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک وورد بەدەستەوە نییە.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: