ک.م.م.ک:
شەممە ۲۷ی خاکەلێوەی ۲۷۲۲ی کوردی، کرێکارێک بەناوی یاسین ڕەزایی کوڕی ڕەزا خێزاندار، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی قەسرک- ی سەر بە شاری سەڵماس بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەشاری سلێمانی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ڕووداوەکە ڕۆژی شەممە ڕووداو و بەهۆی سەختیی برینەکانی ناوبراو دەموودەست گیانی لەدەستداوە.
جێگای ئاماژەیە، کە تەرمی ئەو کرێکارە لە نەخۆشخانەی سلێمانی ڕاگیڕاوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەیکەی نەکراوە.
بەهۆی هەژاری و بێکارییەوەلە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لەگەنجەکان بۆ دۆزینەوی کار و بژێویان ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و بەداخەوە ساڵانە زۆرێک لەو گەنجانە بەهۆکاری جۆراوجۆر گیان لەدەست دەدەن.
ع. س