ک.م.م.ک:
چوارشەممە 24ی خاکەلێوە 2722ی کوردی
دوو کۆڵبەر بە ناوگەلی « فەریاد ئەداک» تەمەن30ساڵ، خەڵکی «سەوڵاوا» و « مەحەمەد مەولوودی» تەمەن ۲۱ ساڵ خەڵکی « بانە» بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەتوندی بریندا بوون.
هەروەها شەوی ڕابردوو لە راپۆرتێکی دیکەدا، هێزە سەربازییەکانی ئێران لە ناوچەی « کەلە سوور» و «پاڵانی »کوردستان (باشوری کوردستان) تەقەیان لە گروپێک کۆڵبەر کرد و پێنج کۆڵبەریان بریندار کرد.
ناسنامەی پێنج کۆڵبەرەکە بەم شێوەیە :
1-ستار خەڵکی گوندی شمشێر.
2- ئارمان مستەفازادە خەڵکی گوندی مەنسوور ئاغایی دەڤەری شاهۆ.
3- «سەلام عەزامی» خەڵکی گوندی« مەنسوور ئاغایی» شاهۆ.
4-« فەرزاد» لە گوندی بانەوەرەی پاوە.
5-« سەلام مورادی» خەڵکی پاوە.
جێی تێبینییە لەم ڕووداوەدا ژمارەیەکی زۆر لە بارو کەلووپەلی کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی سپای حکومەتی ئیرانەوە دەستی بە سەرداگیرا.
جێا لە سیاسەتە دژە مرۆڤایەتی وە جیاکاری مرۆڤایەتی حکوومەتی داگیرکەری ئێران #کولبران ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە سەربازییە داگیرکەرەکانی ئێرانەوە دەکرێنە ئامانج و ساڵانە سەدان کۆڵبەر بریندار دەبن و دەیان کۆڵبەریش دەکوژرێن.
ا.ح