ک.م.م.ک:
بە پێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی ٢٥ ڕۆژی ڕابردوودا بۆ ٢٣ هاوڵاتی کوردی دەستبەسەرکراو ٥٩ساڵ و ٩ مانگ لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەرەکان ڕەزایی، ئەبووتالب جەلیل پوور و ئەکبەر میرزایی بڕدراوەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە ئەم هاوڵاتیانە بە تۆمەتی هاریکاری و ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکان مەحکووم کراون.
ناوی ئەم هاوڵاتیانە بەم شێوەی خوارەوەیە:
١-ئومید مەعرووفی خەڵکی شنۆ ٢٤مانگ
٢-یووسف ئەمینی خەڵکی شنۆ ٢٤ مانگ
٣- سەلیم شەریفی خەڵکی شنۆ ٣٠ مانگ
٤-عەزیز قادر تاج خەڵکی شنۆ ٤٦ مانگ
٥- ڕەحمان یووسفی خەڵکی شنۆ ٦٠ مانگ
٦-محەممەد خالید هەمزە پوور خەڵکی شنۆ ٦٠ مانگ
٧- کەماڵ قۆیتاسی خەڵکی شنۆ ٦٠ مانف
٨-ڕێبوار چارکداری خەڵکی شنۆ ١٢ مانگ
٩- عوبەید ئەنوەری خەڵکی شنۆ ٢٤ مانگ
١٠-جەلال قادرزادە خەڵکی شنۆ ٣٦ مانگ
١١-فەرهاد مەعرووفی خەڵکی شنۆ ٣٦ مانگ
١٢-ڕەحمان ئەسەدی خەڵکی شنۆ ٤٨ مانگ
١٣-هاشم خۆران خەڵکی شنۆ ٣٠ مانگ
١٤- مێهران سلێمان پوور خەڵکی شنۆ ١٨ مانگ
١٥-واحد شێخ محەممەدی خەڵکی شنۆ ٦ مانگ
١٦- شێرزاد مامەندی خەڵکی شنۆ ٢٤ مانگ
١٧- حەیدەر عەلیزادە خەڵکی شنۆ ٤٨ مانگ
١٨- هاری( مێهران) خاڕەزم خەڵکی شنۆ ٦ مانگ
١٩- سیامەند خاڕەزم خەڵکی شنۆ ٦ مانگ
٢٠- ئەیووب مووسا خەڵکی شنۆ ٦٠ مانگ
٢١- ئەمین ئێرانی نەژاد خەڵکی ورمێ ٣٠ مانگ
٢٢- شێرزاد شەوقی قاسملوو خەڵکی ورمێ ٣٦ مانگ
٢٣- عەبدولواحید عەباسی زادە خەڵکی بانە ٣ مانگ.
بە گوێرەی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەر لەم ٢٥ ڕۆژەدا ٣هاوڵاتی حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێنراوە
١- فیرووز مووسالوو خەڵکی خۆی بە تۆمەتی محاربە
٢- حاتەم ئەزدەمیر خەڵکی باکووری کوردستان بە تۆمەتی محاربە
٣- ناونیشانی ئاشکرا نەکراوە خەڵکی خوڕەم ئاوا بە تۆمەتی کوشتنی ڕایەدارێکی هێزە ئینتزامییەکان.
شیاوی باسە کەسی سێیەم بڕیارە لە پێش چاوی خەڵک و لەسەر شەقام ئێعدام بکرێت.
جێی سەرنجە کە حوکمی ئێعدامی کراوە و سەر شەقام چەنددجساڵێک بوو کۆماری ئیسلامی دەستی لێهەڵگرتبوو بەڵام دیسانەوە بۆ چاوترسانی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران و بەتایبەتی کوردستان دەستی تێداوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان