بێ ئاگایی لەسەر چارەنووسی پێنج هاوڵاتی دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ

ک.م.م.ک:
شەممە 20ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، پێنج هاوڵاتی بە ناوەکانی ڕەفیق پزێشکی، بێهزاد پزێشکی، کەریم پزێشکی، سەعید ڕەشیدی و جەمال مورۆوەتی خەڵکی بانە، لە چارەنووسێکی نادیاردا لە زیندانی ئێران لە شاری سنە بەسەر ئەبن.

جێی ئاماژەیە که، ئەم پێنج هاوڵاتیه له ڕێکەوتی 20ی خەزەڵوەری 2721دا بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون و لە 25ی ڕێبەندانی هەمان ساڵدا، دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە گوازرانەوە بۆ زیندان لە سنە.

جێگای ئاماژەیە، کە دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتیانە بە زەبری هێز و لێداندا بووە و هێزە ئەمنییەکانی ئێران ماڵەکانیان پشکنیوە و دەست بەسەر ژمارەیەک کەلوپەلی کەسییاندا گیراوە، کە لاپتۆپ، کامێرا، مۆبایل و ژمارەیەک کتێبیان تێدا بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران دژی ئازادکردنی کاتی ئەو پێنج هاوڵاتییە بە بارمتە بووە.

تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە لەسەریاندا هەیە، هیچ زانییارییەک لە بەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *