بەسەرهاتی زیندانیسلایدەرهەواڵەکان

ئازادی دوو هاوڵاتی بە بارمتەی قورس

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، سامان میرەکی ٣٦ساڵ تەمەن، چالاکی کۆمەڵایەتی و ژینگەپارێزی سنە بە دانانی بارمتەی قورس ٦٠٠ملوێن تمەن تا کۆتایی قۆناغی لێکۆڵینەوە بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران ئازاد کرا.

لە هەواڵێکی دیکەدا ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خاکەلێوە ئەیووب حەدیسی ئەندامی ئەنجوومەنی هۆگرانی ژینگەی پیرانشار پاش ٦٧ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد و پێنسەت ملوێن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئێران لە نەغەدە ئازاد کرا.

سامان میرەکی ڕێکەوتی ٣ی خاکەلێوە پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران دەستبەسەر کرابوو.

ئەیووب حەدیسی لە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ئەم دوو هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەری لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەری بوون.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی ناوبراوان کراون بە دەستەوە نییە.

ق.ش

Related posts

ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ دوو کەس دەستیان دایە خۆکوشتن

مەترسی له سەر باری تەندروستی وریشه مورادی

Rahim Kholafai

مهاباد: دەستبەسەری مێرمنداڵێکی ١۶ ساڵ تەمەن

Leave a Comment