ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی هانە گەرمەڵە سەر بە شاری پاوە بە ناونیشانی دیار ئەمینی کوڕی تۆفیق بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار بوو.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بە بێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە گرووپێک کۆڵبەریان لە ناوچەی سنووری هانی گرمەڵە سەر بە شاری پاوەیان کردە ئامانج و ئەم هێرشە برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە.
کۆڵبەری بریندار کراو(دیار ئەمینی) بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی پاوە ڕاگوازرا.
ق.ش