مەریوان؛ زیندانییەکی سیاسی لە زیندانەوە نێردراوە بۆ مرەخەسی

ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان بەدەستی گەیشتووە، پێنجشەممە 18ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، زیندانیی سیاسی زانا کەسرایی، 29 ساڵان، کوڕی هیوا و خەڵکی گوندی نێی سەربە مەریوان بۆ ماوەی 15 ڕۆژ لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لەو شارەدا بەڕێکرا بۆ ماڵەوە.


ناوبراو لە مانگی بەفرانباری 2720ی کوردیدا بە تۆمەتی ئەندامێتی لە یەکێک لە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی دژ بە حکوومەت لە دادگای ئێران لە سنە بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا دراو و سزاکە لە کۆتاییدا لە دادگای پێداچوونەوە بۆ یەک ساڵ زیندانی کەمکرایەوە.

ئەو هاوڵاتییە لە 23ی سەرماوەزی 2721دا بۆ جێبەجێکردنی سزاکە گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە مەریوان.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *