ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە 14ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنج بە ناسنامەی یونس محەمەدی شیوە، تەمەن 18 ساڵ، کوڕی مەجید و خەڵکی گوندی حاجی جەعفانی سەر بە شاری سەلماس بە خواردنی حەپ هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی خۆی کوشتووە.
جێی ئاماژەیە هەژاری ،نەبوونی کار، گوشاری توندی ئابووری ،زەواج زۆرەملێ، جیاکاریی ڕەگەزی و نەبوونی پارێزگاری یاسایی بۆ ژنان هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنن لە کوردستاندا.
ع. س