پیرانشار؛ هێزە ئەمنییەکان پێنج هاوڵاتی دەستبەسەر دەکەن

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ۱۴ی خاکەلێوەی ۲۷۲۲ کوردی، ٥ هاوڵای بە ناوەکانی پەریسا سپاهی ١٧ ساڵ و کەویار ئەلیاسی ١٨ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد، عیرفان زولفی‌نیا ١٨ ساڵ خەڵکی شاری سەقز و یووسف حەشرەتی ٢٢ ساڵ خەڵکی شاری پیرانشار و مەنسوور کانی‌ڕەشی ٣٢ ساڵان و خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئەمنیەتیەوە دەسبەسەر کران.

بەپێ ڕاپۆرتەکە، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو پێنج هاوڵاتیەیان لەگوندی کارخانە قەند “کارگای شەکر” ی پیرانشار بەبێ پێدانی فەرمانی دادوەری دەسبەسەر و دواتر گواستیانەوە بۆ گرتووخانەی ئیداره ئیتلاعاتی ئێران لە شاری پیرانشار بۆ لێپرسینەوە.

شایانی باسە کە، تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لە مەڕ هۆکاری دەسبەسەر کردن وئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەو ٥ هاوڵاتییە کراون، هیچ زانیارییەک بەرچاو لە بەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *