ک.م.م.ک:
١٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی”ئەیووب مووسا ٢٦ساڵ تەمەن کوڕی لوقمان، سیامەن خاڕەزم ٢٧ ساڵ تەمەن و کوڕی عەزیز و هاوڕێ(مێهران) ٢٠ ساڵ تەمەن کوڕی بایەزید لە لایەن دادگای سزاکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شنۆ بە زیندان و غەرامەی نەخت مەحکووم کران.
ئەو حوکمە سەپێنراوانە لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی ٢ وەوە لە شنۆ لە ٢٥ ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی بەڕێوە چوو بەم شێوەی خوارەوەیە:
ئەیووب مووسا، بە تۆمەتی هاریکاری لە گەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری حکوومەتی ئێران و پێبوونی چەک بو ٨ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٩ ملوێن و ٧٠٠ هەزار تمەن غەرامەی نەخت مەحکووم کرا.
سیامەن خاڕەزم، بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران بە٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
هاوڕێ( مێهران) خاڕەزم، بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی ئێران بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
شیاوی باسە کە، سیامەن خاڕەزم ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕێبەندان پاش کۆتایی خولی لێپرسینەوە لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوازرا.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە چواری ڕێبەندان بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا.
ق.ش