بانکی گیراوانی سیاسیبەسەرهاتی زیندانیسلایدەرهەواڵەکان

نەقشین ئەحمەدی گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێران لە ورمێ

ک.م.م.ک:
چوارشەممە 25ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی نەقشین (شلێر) ئەحمەدی کچی مستەفا، خێزاندار و دایکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی قزلقۆپی سەر بە مەهابادە، دوای بانگکردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە نەغدە بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی دژ بە سیستم، دەسبەسەر کراوە.

جێگایئاماژەیە، کە شلێر ئەحمەدی هەینی 12ی خاکەلێوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ.

جێی باسە کە، نەقشین ئەحمەدی کاتێک چووە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران بەردەم چاوی مێردەکەی لێیدراوە
و دوای دەستبەسەرکردنیش بە توندی ئەشکەنجە دراوە.

جێگای بیرهێنانەوەیە کە، نەقشین ئەحمەدی نەخۆشینی درێژخایەنی هەیە و دەبێت چارەسەری شیمی دەرمانی وەرگرێت، بۆیە ژیانی لە مەترسیدایە.
ع. س

Related posts

مەریوان؛ هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا

رۆیا جەلالی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

بریندارکردنی دوو هاووڵاتی له کاتی کۆڵبەریدا

Bilal Enferadi

Leave a Comment