دوو هاوڵاتی بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازادکران

ک.م.م.ک:
سێشەممە 9ی خاکەلێوەی 2727ی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی سۆهراب جەلالی و جەمال ئەسەدی خەڵکی سنە، لە دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییەی مەراسیمی نەورۆز بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی لە زیندانی ئێران لەم شارە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
جێگای بەبیرهێناوەیە، کە ڕۆژی 1ی خاکەلێوە ئەو دوو هاوڵاتیە لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا لە پارکی منداڵ لە سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.

جێی تێبینیە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا دەیان هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەتۆمەتی بەشداریکردن لەئاهەنگەکانی نەورۆز دەستبەسەرکراون کە چارەنووسی زۆربەیان نازانرێت.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: