پێنج هاوڵاتی لە شنۆ بر بیست ساڵ و شەش مانگ زیندان حوکم دران

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، پێنج هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی بە ٢٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کراون و ئەوڕۆ حوکمەکەیان پێ ڕاگەیەندرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان مەحکووم کرانی ئەم هاوڵاتیانەی لە لایەن ناوەندی هەواڵگری کوردپاوە بەم شێوەیە ڕادەگەیەنێت.
١- کەماڵ قۆیتاسی پێنج ساڵ
٢- محەممەد خالید حەمزەپوور پێنج ساڵ
٣-ڕەحمان یووسفی پێنج ساڵ
٤- عەزیز قادر تاج سێ ساڵ
٥- سەلیم شەریفی بە دوو ساڵ و شەش مانگ

جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم پێنج هاوڵاتییە لە ڕێکەوتەکانی ٢٤ ی سەرماوەز و ٤ی بەفرسنبار و ١٢ و ١٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و پاش کۆتایی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ئێران لە شنۆ ڕاگوازران و پاشان بە دانانی بارمتو بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی لە زیندانی ئێران لەو شارە ئازاد کرابوون.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتیانە لە ماوەی دەستبەسەری لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەری بوە .

بە پێی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتیانە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری حکوومەتی ئێرا مەحکووم کراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *