ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، هێزە چەکدارەکانی ئێران جێگر لە بازگەی گوندی باوان لە نێزیک کوزران، هاوڵاتییەکی خوێندکاریان بە ناونیشانی ئێحسان بینایی ٢٤ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی ڕەئیس سەر بە شاری ڕوانسەر دایە بەر فیشەک و سەری بە گرانی بریندار بووە و خەساری پێگەیشتووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم خوێندکارە بە هۆکاری نادیار هێرش کراوەتە سەری ە هەنووکە لە بەشی “ئایی سیی یوو”ی نەخۆشخانەیەکی کرماشان خەوێنراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە، سکاڵای بنەماڵەی ئەم خوێندکارە بێ ئەنجام ماوەیەوە و پێگەیەنەرەکانی حکوومەتی ئێران لە ئاست ئەو پێشێلکارییە بێ دەنگیان هەڵبژاردووە.
ق.ش