پێنج هاوڵاتی لە شاری شنۆ بە بەندکردن سزادران

ک.م.م.ک:
یەکشەممە 7ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، پێنج هاوڵاتیی کورد بە ناوەکانی

1- جەلال قادرزادە، کوڕی عەبدوڵا و خەڵکی ناڵۆس (سێ ساڵ زیندانی)
2- فەرهاد مەعرووفی کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی عەلیاوا (سێ ساڵ زیندانی)
3- عوبەید ئەنوەری کوڕی ڕەحیم و خەڵکی گوندی عەلیاوا (دوو ساڵ زیندانی)
و
5- ڕەحمان ئەسەدی کوڕی مەحموود و خەڵکی گوندی عەلیاوای سەربە شنۆ (چوار ساڵ زیندانی) بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبەکانی کوردستانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بە گشتی بە 13 ساڵ زیندانی سزا دران.

پێویستی بە بیرهێنانەوەیە که ئەم پێنج هاوڵاتیه له ڕێکەوتی 11ی گەلاوێژی 2721ی کوردی دا، بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوه دەستبەسەرکراون و بۆ لێپرسینەوە گوازرانەوە بۆ گرتووخانەیەکی حکوومەتی ئێران لە ورمێ.


شایانی باسە کە، ناوبراوەکان لە ماوەی دەسبەسەریدا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کرابوون.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *