دادگایەکی دەوڵەتی تورکیا ۵ساڵ زیندانی سەپاند بەسەر هاوسەرۆکی(HDP) سەلاحە دین دەمیرتاش و سری سورەیا ئوندەر
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مرۆڤی کوردستان بەوتەی هەواڵنێری دوغان، دادستانی کۆماری تورکیا لەناوچەی باکیرکۆی ئەستەمووڵ لەسکاڵانامەیەکدا کەئامادەی کردووە داوای ۵ساڵ زیندان بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی حیزبی دیمۆکراتیکی گەلان و سری سورەیا ئوندەر نوینەری ئەنەرە لەپەڕلەمانی تورکیا کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە لەم سکاڵایەدا کە پێوەندی بە ووتارخوێندنەوەی دەمیرتاش وئوندەرە لە ۱۷ی مارسی ۲۰۱۳لە میتینگی جێژنی نەورۆزئامادە کراوە ،هاتووە.
لەم ڕێوڕەسمەدا دروشمگەلێک بۆپشتیوانی لەپارتی کرێکارانی کوردستان وعەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری ئەم پارتە دراوە.
سەلاحەدین دەمیرتاش وسری سورەیا ئوندەر لە ووتارەکانیاندا لەم ڕێوڕەسمە پشتیوانییان لە پ.ک.ک کردووە.لەم پێوەندییە بەتۆمەتی پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییەکان وپڕوپاگەندە بۆئەوان لە تورکیا داواکاری محاکمەی ئەم دوو نوێنەرەمان هەیە وداوای ۵ساڵ زیندانیان بۆ دەکەین.
جێگەی باسە ئەم سکاڵایە کە ڕاگوێزی دادگای ۲ی سزاکانی باکیرکۆی کراوە ،لەماوەی ۱۵ ڕۆژداحوکمی پەسەند کردن یان بەرپەرچدانەوەی لەلایەن دادگاوە بۆدەردەچێ.
کۆمەڵەی مرۆڤی کوردستان


