دوو منداڵ لە پیرانشار کوژران

ک.م.م.ک:
پێنجشەممە 4ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، ژنێک دوو منداڵی بە ناوەکانی نیلا عەبدوڵڵاهی ئازەر 6 ساڵ و محەمەد دەرگاهی حەوت مانگ منداڵی حوسێن دەکوژێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو دایکەکە لە ئاپارتمانێکی شاری پیرانشار لە ڕێگای بە بەکارهێنانی دۆشەک و سەرین هەر دوو منداڵەکەی دەخنکێنێت و دواتر هەوڵی خۆکوشتن دەدات کە شکستی هێناوە.

جێی باسە که، نیلای 6 ساڵ لە مێردێ پێشووی ژنەکە بووە.


جێگای ئاماژەپێکردنە کە، ئەم دایکە پێشتر تووشی نەخۆشی دەروونی بووە و لە دەستی خەمۆکی دەیناڵاند.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *