ک.م.م.ک:
هەینی 5ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی،
کۆڵبەرێک بە ناوی رۆستەم خزری 25 ساڵە، خێزاندار و خەڵکی شنۆ، دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە بەرزاییەکانی شاری بانە تەقەی لێکرا، گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە سەربازەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.
شایانی باس کە، تەرمی کۆڵبەرەکە بۆ لێکۆڵینەوەی پزیشکی گوازرایەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان.
جێی سەرنجە هەموو ساڵێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران دەیان کەس دەکوژرێن و سەدان کەسیش بریندار دەبن.
ع. س