بانگکردن و دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیەکی دیکە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:
پێنجشەممە 4ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، هاوڵاتییەکی بە ناسنامەی هوشیار محەممەدی خەڵکی سنە، بانگ کرایە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە و پاشان دەسبەسەرکرا.

جێگای ئاماژەیە، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ڕێگای پێوەندی تەلەفۆنەوە ئەو هاوڵاتییەیان بانگهێشت و جەختیان کردەوە کە کاتژمێر 8:00ی بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە بناسێنت.

تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر هۆشیار محەمەدی هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: