دەستبەسەری دوو هاوڵاتی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ئەحمەد ڕەسووڵی و سامان پاداش خەڵکی گوندی قەڵاتەڕەش سەر بە شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئومنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.

جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٦ هاوڵاتی بە بۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزەوە لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە گوێرەی هەواڵەکە دەدتبەسەری ئەم دوو هاوڵاتییە بە بۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی قەڵاتەڕەش بووە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *