ک.م.م.ک:
دووشەممە ١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، بە هۆی پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ سەر ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی منداڵان لە سنە دەیان هاوڵاتی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستوون کە ناونیشانی دوو کەسی دیکەیان ئاشکرا کرا.
ناونیشانی ئەم دوو هاوڵاتییە ئارەش فیداکار ٢٧ساڵ و ئارمان سەلیمی خەڵکی سنەـ ن.
جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەیان هاوڵاتی بە بۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی دیکەی هاوڵاتیانی دەستبەسەرکراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش