ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شارە جیاوازەکانی کوردستان لە ژێر ڕێوشوێنی توندی ئەمنیدا بەڕێوەچوو

ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان، ڕۆژی یەکشەمە 29ی ڕەشەممەی2721ی کوردی، لە گشت شارەکانی کوردستان سەرەڕای گوشار و ڕێوشوێنی توندی ئەمنییەتی بە کۆبوونەوە گەل تایبەت بە جەژنی نەورۆز و پیرۆز کردنی ساڵی 2722ی کوردی بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەکان، بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شارەکانی کرماشان، ورمێ، پاوە، کامێران، پیرانشار، نۆدووش، مەهاباد، سنە، شنۆ، مەریوان، نەغەدە، بۆکان، بانە، دێوەڵان، قۆروە، سەقز و هتد بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەکانی تایبەت بە نەورۆز لە کاتێکدا بەڕێوەچوون کە ڕێکخەرانی مەراسیمەکە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی ئێران هەڕەشەی دەستبەسەرکردنیان لێکرابوو و هەڕەشەی گرتن لە خەڵک کرابوو.
لەو چواچێوەدا، هاوکات لەگەڵ دەسپێکردنی ساڵی نوێ، هێزەکانی گاردی تایبەت و دژە شۆڕش بە گازی فرمێسکڕێژ و بە تەقە هێرشیان کردە سەر ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە شەقامەکانی شنۆ، پیرانشار و ورمێ و هێرش کرایە سەر خەڵک و هەوڵیان دا ڕێ لە بەڕێوەچوونی مەراسیمی نەورۆز بگرن.
هەر ووها، ئەمڕو 21ی ئازار هێزەکانی ئەمنییەتی، سەربازی و دژە شۆڕشی ئێران هەڵیانکوتایە سەر شوێنی مەراسیمی نەورۆز لە گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان و ڕێگریان لە ئەنجامدانی مەراسیمەکە کرد.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە سەربازیی و دژە شۆڕشەکانی ئێران تەقەیان لە خەڵک کردووە. سەرچاوەکە ئەوەشی وت: “بەهۆی تەقەی هێزە سەربازیی و دژە شۆڕشەوە ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربوون.
جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی ڕابردوودا بە دەیان هاوڵاتیی گوندەکە لە لایەن دەزگا ئەمنی و ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەسبەسەر و هەوڵیانداوە بە وەرگرتنی پابەندی نووسراو لەلایەن ئەو هاوڵاتیانەوە ڕێگری بکەن لەپلاندان و بەشداریپێکردنی خەڵک لە ئاهەنگەکانی نەورۆز دا.
جەژنی نەورۆز(نەوڕۆژ) جەژنێکی دێرین و نەتەوەیی گەڵی کوردە. ئەم جەژنە لە نێو گەلی کورددا جێگایەکی تایبەتی هەیە و بە درێژایی سەدان ساڵە کە ئاهەنگی نەورۆز لە نێو گەلی کوردستان دا وەک هێمایەک بۆ هەستانەوەی و ژیانەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەم جەژنە سەرەڕای ئەوەی دەسپێکی وەرزی بهارە لە هەمان کاتدا هێما، سیمبۆل و جەژنی وەژین و بەرخۆدانی گەڵی کوردە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *