مەریوان؛ بانگهێشت و دەستبەسەری هاوڵاتییەک

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی بورهان درەخشانی خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە کراو پاشان دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە لە ڕێی پێوەندی تلەفوونییەوە بانگهێشت کرابوو و ئامانج لە دەستبەسەری ناوبراو ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی نێ بووە.

جێی بیرهانینە کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٢ی سەرماوەزی ئەمساڵ هاوکات لە گەڵ هاوڵاتییەکی دیکە بە ناونیشانی زاهد درەخشانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە مەریوان بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *