ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکە، زیندانی سیاسیی کەسرا بنی عامریان ٢٦ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سونقوڕ بەندکراو لە زیندانی ئێڤین سەرەڕای هەبوونی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن لە کەمترین مافی زیندانییەک بێبەری کراوە.
بە پێی کوتەی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو، کەسرابنی عامریان ماوەی ساڵ و نیوێکە لە زیندانی ئێڤین بەند کراوە و لە دۆخی نالەباری جەستەیی گراندایە و ئازار دەچێژێ و لە گەڵ ڕێگری بەرپرسانی زیندان بێبەرییە لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی و پێداویستییەکانی.
شیاوی باسە کە کەسرابنی عامریان هەر لە سەرەتای گەنجییەوە تووشبووی شێرپەنجەی خوێنە و هەنووکە لێکەوتەکانی ئەو نەخۆشییە کە بریتییە لە لاواز بوونی جەستە و خەسار بەرکەوتنی هەر دوو پێی ئازار دەچێژێ.
ق.ش