ک.م.م.ک :
لە چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری مەریوان 20 هاوڵاتیی دیکەی خەڵکی گوندی نەی پاش بانگ کردن و لێپرسینەوە، دەستبەسەر کردووە.
بە پێی زانیاریەکان، هێزە ئەمینییەکان ئەو هاوڵاتییانەیان بانگهێشت و دوایی لە لایەن ناوەندە ئەمینییەکانی ئێران لە مەریوان لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەر وتەی کوردپا ناسنامەی ئەو 20 هاوڵاتییە بەم شێوەی خوارێوە ڕادەگەیێنت؛
1- خەیرەت پەروازە
2- محەممەد نیکپەی
3- ئامانج نیکپەی
4- بورهان کیانپوور
5- حەمید پەرهیزگار
- ئومێد پەرهیزگار
7- ئەمیر کاوە
8- پشتیوان پەرتۆ
9- شەهریار پەرتۆ
10- عەبدول پارتۆ
11- شۆعەیب کاوە
12- محەمەد ئەرژەنگی
13- ناسیح خۆش پەیام
14- کامران ئەفسەری
15- کارزان ئەفسەری
16- ئەنوەر دەرخشی - یوسف دەرەخشانی
18- ئاروین نیکپەی
19- ئیدریس کاوە
20- سامان کاوە
جێی بەبیرهێناوەیە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە مەریوان 41 هاوڵاتیی دیکەی خەڵکی گوندی نەی سەربە شاری مەریوانیان پاش بانگهێشت کردن و لێپرسینەوە، دەسبەسەر کردبوو.
جێگای ئاماژەیە کە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئێران هەوڵیانداوە بە وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو لەلایەن ئەو هاوڵاتیانەوە ڕێگری بکەن لەپلاندان و بەشداری پێکردنی خەڵک لە ئاهەنگەکانی نەورۆز دا.
بەخشداری و فەرماندارییەکانی ئێران لە کوردستان ئاگادارییەکیان بۆ بەڕێوەبەرانی مەراسیمی نەورۆزی کوردستان ناردووە کە بەکارهێنانی ئاڵای کوردستان، جامانە، گوڵی سوور، هەڵپەڕکێ و تێکەڵبوونی ژنان و پیاوان قەدەغەیە.
هەروەها لە ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆزدا، ئاماژە بە بەکارهێنانی سیمبۆل و هێماکانی حکوومەتی ئێران کراوە و وتوویانە دبێ بەکار بھێنرێن.
لەکۆتایدا ئەو هاوڵاتییە دوای چەندین کاتژمێرلێپرسینەوە لە بەرامبەر بەڵێننامەی نووسراودا لە گرتووخانەکانی ئێران ئازادکراون.
ع. س