ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنج بە ناونیشانی پەیمان قووچی ٢٨ ساڵ تەمەن کوڕی مامەند و خەڵکی گوندی شەیبان سەر بە شاری ورمێ، بە چەک هەڵی کوتایە سەر گیانی خۆی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ئەو کچەی حەزی لێهاتبوو بە پێی سونەتەکسنی دەڤەرەکە هاڵگرتبوو.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم گەنجە نەزانراوە.
کێشەی ئابووری و ئەو گوشارە دەروونی و ڕۆحیانەی لێیەوە سەرچاوە دەگرن، کەلتووری داسەپاو، پرسی سیاسیی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان،. تاقمێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژییەکان لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان دێنە هەژمار.
ق.ش