دەستبەسەری و لێدانی مێرمنداڵێکی ١٥ساڵ تەمەن لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

هەینی ٢٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ساڵ بە ناونیشانی ئاریا یووسفی خەڵکی بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم مێرمنداڵە ١٥ساڵە کوڕی فاتمە دادوەند لە دەستبەسەر کراوانی خەزەڵوەری ٢٧١٠ ی کوردی(٩٨) ـە.

شیاوی باسە کە دەستبەسەری ئاریا یووسفی بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی و بە کوتەک و لێدانەوە بووە.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیران و جۆری ئەو تۆمەتانەی بۆی هەڵواسراون نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *