ک.م.م.ک:
شەممە ٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، پەرەستوو ئەحمەدپور ٣٥ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی گردکەشانەی سەر بە پیرانشار دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی هەواڵەکان، ئەم هاوڵاتییە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی پەتی بۆ خۆی هەڵخستووە و دەستی داوەتە خۆکوژی.
شیاوی باسە کە، پەرەستوو ئەحمەدپوور خێزاندار بووە و تەرمەکەی یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەممە لە شوێنی لە دایکبوونی ئەسپەردەی خاک کرا.
ق.ش