ک.م.م.ک:
شەممە ۲۱ ی ڕەشەممەی ۲۷۲۱ کوردی، محەمەد عەزیزی، خەڵکی شاری شنۆ دوای دەستبەسەر کردن لە لایان هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە بۆ شۆنێکی نادیار گوازرایەوە.
جێگای ئاماژەیە کە، محەمەد عەزیزی کە خەریکی تێپەڕکردنی ماوەی عەسکەری زۆرەمڵی لە یەکێک لە ناوەندەکانی ئەرتێشی کۆماری ئیسلامی لە شاری تاران بوو، لە ڕۆژی ۲۰ ی بەفرانباری ئەمساڵ بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەک لە شاری شنۆ (اشنویە)دەستبەسەر کرا بوو.
جێگای سرنجە کە، باوکی ناوبراو هەروەها لە جۆزەردانی ئەمساڵ دەستبەسەر و دوای گواستنەوە بۆ زیندان، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەو هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی محەمەد عەزیزی هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.
ا.ر