کوشتنی هاوڵاتییەک لە پیرانشار

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، تەرمی هاوڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناونیشانی هیوا فەرهانی خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ لە بەنداوێکی نێزیک پیرانشار دۆزرایەوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە لایەن هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە نێردراون؛ شەوی شەمە کەسی ناوبراو لە گەڵ چەندد دۆستێکی بۆ ماسییە ڕاو دەچنە بەنداوێکی دەورووبەری پیرانشار، بەڵام ڕۆژی شەممە تەرمەکەی لە کاتێکدا شوێنی فیشەک بە جەستەیەوە دیار بوو لەو بەنداوە دۆزرایەوە.

سەرچاوەکەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاشکرای کرد: لە پێوەندی لە گەڵ کوشتنی ئەم هاوڵاتییە، چەندد کەسێک لە لایەن هێزە لێکۆڵەرە جیناییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، دەستبەسەر کراون.

شیاوی باسە کە، تا دەمی ئامادە کردن و بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، لە چۆنیەتی و ئامانجی کوشتنی ئەم هاوڵاتییە و کەسانی گومان لێکراو لەم پێوەندییەدا زانیارییەک بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *