خەسار پێگەیاندنی ماشێنی کۆڵبەران لە لایەن هەنگی سنووری ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

شەممە ٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە نەوسوو دەستیان دایە هاویشتنی بەرد بەرەو ئەو ماشێنەی هەڵگری کۆڵبەران بووە و لە ئەنجامدا خەسارێکی گرانی ئابووریان بەو ماشێنە گەیاندووە.

شیاوی باسە کە ئەم هەڵسووکەوتە لە کاتێکدا هاتۆتە ئاراوە کە کۆڵبەرەکان هیچ چەشنە بارێکیان پێ نەبووە.


جێی باسە بە بۆنەی ئەو کێشە ئابووری و بێ دەرەتانییەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ خەڵکی پێک هێناوە خەڵک لە ڕووی ناچارییەوە ڕوویان لە کۆڵبەری کردوەە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *