ک.م.م.ک:
چوارشەممە 18ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی شاپوور ئەحمەدی لە دوای ڕاوەدوونانی هێزە سەربزییەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی نەوسوو کەوتووە خوارە بە سەختی بریندار بووە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لەمەڕ باروودۆخی ئەو کۆڵبەره هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.
کۆڵبەری پیشەیەکی مەترسیدار و گرانە کە خەڵکی کوردستان لە ڕووی ناچارییەوە و بە هۆی بێکاری و کێشەی ئابووری و بژێوی ڕۆژانەی خۆیان دەستی تێوە دەدەن.
ع. س