ک.م.م.ک:
چوارشەممە 18ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کۆڵبەران لە سەر ڕێگای پاوە-نەوسوو هەڵگەڕاوە و بەو هۆیەوە چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی سرووش نەقدی، ئاراس ئەحمەدی تەبار و زەکەریا فیرۆزبەخت و فەرهەنگ سەحراگەرد خەڵکی سەلاس باوەجانی بریندار بوون.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بەکۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، کۆڵبەرە بریندارەکان بۆ چارەسەری پزێشکی گوازرانەوە نەخۆشخانەی شاری پاوه.
پێویستی بە بەبیرهێناوەیە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمۆبیل لەجادەی جوانرۆ- پاوە، 18 کۆڵبەر بریندار ببوون.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لەمەڕ باروودۆخی ئەو 4 کۆڵبەره بریندارە هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.
ع. س