ک.م.م.ک:
بە پێی ئەو زانیاریانەی کە پێنجشەممە ١٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، نایب عەسگەری زیندانی سیاسیی لە زیندانی ئێران لە ورمێ، لە هۆش چووە و بەرپرسانی زیندان لە پێڕاگەیشتنی ناوبراو خۆدەبوێرن، پێویستی پێڕاگەیشتنی بەپەلەیە.
شیاوی باسە کە، ئەم زیندانییە سیاسییە لە چەندد مانگی ڕابردو ئازاری گورچیلەی هەبوو و بە هۆی گەو گوشارە عەسەبیانەی کە بە بۆنەی مانگرتن لە خواردن و ڕاگرتنی درێژماوە لە ژوورە تاکەکەسییەکانی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران لە بەندی زیندانیانی سیاسیی و بیروباوەڕی تووشی گەشکە و لە هۆش چوەن بووە و هەوڵی زیندانیان بۆ گواستنەوەی ناوبراو بۆ بێهداری زیندان بێ ئەنجام ماوەتەوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ئەمساڵ، هاوکات لە گەڵ دیکەی زیندانیانی بەندکراو لە زیندانی ئێران لە ورمێ، لە ناڕەزایی دژ بە بڕیاری بەرپرسانی زیندان لە سەر ڕاگواستنی ئەم زیندانیانە بۆ بەندی بان ئەمنییەتی دەستی داوە مانگرتن لە خواردن و لە کۆتاییدا لە گەڵ هێرشی گاڕدی تایبەتی زیندان بۆ بەندی زیندانیانی سیاسیی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بوفرانباری ئەمساڵ ڕووبەڕوو بوونەوە کە تاقمێک لەو زیندانیانەیان بۆ ژووری تاکەکەسی و چەندد زیندانی بۆ وێنە نایب عەسگەری بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە ورمێ ڕاگواستبوو.
ق.ش