بەهۆی برسێتی شوانێک گیانی له دەست ئەدات

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی یەکشەممۆ ۱۷ی گەلاوێژ ،شوانێکی تەمەن ۳۰ساڵ خەڵکی کرماشان  له ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی”غوڵامعەلی محەممەدی “بەووتەی دوکتۆرەکەی لە نەخۆشخانەی کرماشان بەهۆی برسێتی وسەختی کار،زەختی خوێنی دابەزیوەو وگیانی لەدەست داوه.‌

ئەم شوانە کوردە زۆربەی وەرزەکانی ساڵ لە شاخ کاری کردووە و بەهۆی هەژاری ونەداری له خواردنی باش وتەندرووست بێ بەش بووە وئەم دۆخە بووەتە هەۆی دابەزینی فشاری خوێن وگیان له‌ دەس دانی.

بێکاری وهەژاری لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژکارەساتی لێدەکەوێتەوە ،خاکی کوردستان تەژییە لەهەمە چەشنە کانگایەکی بەردو پتڕۆڵ وئاوی شیرین وزەوی بە پیت بۆکشت ووکاڵ وئاژەڵ داری ،کەچی دانیشتوانەکەی لەبرسێتی ودەسنەڕۆیی وکۆڵبەری ومادە هۆشبەرەکان و…گیان دەسپێرن،کۆماری ئیسلامی ئێران تاڵانکەری کورد وکۆلۆنیگەری هەموو بوارەکانی ئەم نیشتمانەیە ،تەنانەت لەپاش ڕوتانەوەی بەهرەکانی دەیسوتێنێ وخەڵکەکەیشی بەهەزاربیانووی جۆراو جۆر دەکوژێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستا