ک.م.م.ک:
سێشەممە ١٧ی ڕەشەمەت ٢٧٢١ی کوردی، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی جەماڵ ئەسەدی، فەردین عیوزی و قودووس شاکری خەڵکی شاری سنە، پاش سەردانیان بۆ پارادتنی ئیتلاعاتی ئینتزامی لە شاری سنە لێپرسینەوەیان لێکرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە دامەزراوە ئەمنیە و ئیتلاعاتییەکانی ئێران بۆ ڕێگری کردن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز هەوڵیان داوە لە ڕێی لێوەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراوەیی لەم سێ هاوڵاتییە، ئەوان لە پلان داڕشتن و بەشداری نەکردن لەو چەشنە جێژنانە پەژیوان بکەنەوە.
لە کۆتاییدا ئەم سێ هاوڵاتییە پاش ٢کاتژمێر لێپرسینەوە لە بەرانبەر لێوەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراوەیی لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئەم هێزانو ئازاد کران.
ق.ش