ک.م.م.ک:
سێشەممە ١٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، موزەفەر ساڵح نیا لە ئەندامانی لێژنەی ڕێوەبەری یەکێتی ئازادی کرێکارانی( ئێران) پاش بانگێشت و چوونی بۆ پاراستنی ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە شاری سنە، لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە موزەفەر ساڵح نیا دووشەممە ١٦ی ڕەشەمە لە ڕێی تێلەفوونەوە بۆ ئەم دامەزراوە ئەمنییە بانگهێشت کرابوو.
شیاوی باسە کە دامەزراوە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی ئێران بۆ ڕێگری کردن لە بەڕێوەچوونی جێژنی گشتی نەورۆز هەوڵیان داوە بە لێوەرگرتنی بەڵێن نامەی نووسراوەیی لە موزەفەر ساڵح نیا، ناوبراو لە پلان داڕشتن و بەشداری لەو جۆرە جێژنانە پەژیوان بکەنەوە.
لە کۆتاییدا ناوبراو پاش دوو کاتژمێر لێپرسینەوە لە بەرانبەر لێوەرگرتنی بەڵێن نامەی نووسراوەیی ئازاد کرا.
ق.ش