ک.م.م.ک:
پێنجشەممە 12ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی سامان مەحموودی، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتی گەیشتووە بە کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ فەرمانی دادوەری ئەو هاوڵاتییەیان دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گواستۆتەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری مەهاباد.
جێگای ئاماژەیە تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبرەو و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ع. س
-
هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا
-
بە هۆی وەرگەڕانی ماشینێک 18 کۆڵبەر بریندار بوون