ک.م.م.ک:
هەینی ١٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراو بە ناونیشانی محەممەد سەلیمی خەڵکی شاری سەقز، هێشتا لە گرتووخانە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە چارەنووسی نادیارە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی١٩ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران لە سنە ڕاگوازرابوو.
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەو دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەرییە.
لەم چەندد مانگەی دوایی لە زۆربەی حاڵەتەکانی دستبەسەر کردن بینراوە کە نوێ کردنەوەی ماوەی دەستبەسەری هاوڵاتیان، بۆ لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ و سازکردنی دۆسیەی پڕوپووچ بووە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی ناوبراو کراون زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
ق.ش