هەواڵەکان

گوشاری ناوەندە ئەمینییەکان بۆ سەر بنەماڵەی شایەتحاڵێکی بەشدار لە دادگای خەڵکی مانگی خەزەڵوەر

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئەندامانی بنەماڵەی سوحبەتوڵڵا ئۆمیدی شایەتحاڵی ژمارە ١٧٥ی دادگای نێونەتەوەیی مانگی خەزەڵوەر و دەستیان دایە پشکنینی ماڵ و لێپرسینەوە و هەڕەشەکردن لێیان.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە کوتی کە: ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراو پاش ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی دایەگەورەی بنەماڵە، لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ لە گەڵ کاروانێکی هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕووبەڕوو بوونەوە کە گەمارۆی ماڵی یەکێک لە برایانی سوحبەتوڵڵا ئۆمیدی و پاش هێرش بۆ سەر ماڵەکەی، دەستیان دایە پشکنینی ماڵ و لێپرسینەوەت ئەندامانی بنەماڵەکەی.

سوحبەتوڵڵا ئۆمیدی ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ی کوردی، لە ڕەوتی ناڕەزایی دەربڕنەکانی مانگی خەزەڵوەر، لە کاتێکدا چەندد ڕۆژی بەرێ بریندار ببوو لە ماڵی یەک لە هاوڕێیانی لە کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری دەرمانی بێبەری و لە ڕێکەوتی ٦ ی بەفرانباری ٢٧١٩ی کوردی، پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ زیندانی دیزەڵ ئاوای ئێران لە کرماشا. ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسە کە ناوبراو ڕێکەوتی ٩ی بەفرانباری ئەو ساڵە بە بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی دیزەڵ ئاوای ئێران لە کرماشان ئازاد کرابوو.

سوحبەتوڵڵا ئومێدی لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە کرماشان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپگەلی دژبەری دەسەڵاتی ئێران بە ٥ ساڵ و بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ و کۆمدڵ دژی ئاسایشی وڵات بە ٥ ساڵ مەحکووم و ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی ئێران لە پارێزگای کرماشان پەسند کفابوو.

لە ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٠ ی کوردی، بە بۆنەی گوشاری دادگوستەری و ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران بۆ سەر بنەماڵەی سوحبەتوڵڵا ئومێدی ناچار بوون ئەو بارمتەیەی بە شێوەی نەخت بدەن کە بۆ ئازادی کاتی ناوبراو دایان نابوو.

پاش دەربازبوونی ئەم چالاکە سیاسییە لە کوردستان و دوابەدوای بەشداری لە دادگای نێودەوڵەتی مانگی خەزەڵوەر و گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران بۆ سەر بنەماڵەی ناوبراو لە کرماشان زیادی کردووە.

ق.ش

Related posts

ئاشکرا بوونی ناسناوی دوو كه‌سی دیکە له‌ كوژراوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ده‌ستی هێزه‌ سه‌ركوت كاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لەناوچەی سەڵماس

کەماڵ شەریفی لە زیندان تووشی جەڵدەی دڵ بوو

Leave a Comment