ک.م.م.ک:
دووشەممە 9 رەشەمەی 2721 ـی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناو خەبات وەیسی24 ساڵە کوڕی عبداللە خەڵکی ئاوایی گوڵچییەر سەربە شاری مەریوان، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە کە، یەکشەمە 10 ـی رێبەندان هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ بەڵگەی دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و ناوبراویان دەستبەسەر کرد و دەستیان بەسەر کەلووپەلی تایبەتی ئەم هاوڵاتییەو باوکی گرت و لەگەڵ خۆیان برد.
تا کاتی داڕشتن و بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، لە بەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
م.ە
-
زانکۆ مەسعووودی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا
-
ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی فێوریەی ٢٠٢۲