ک.م.م.ک:
شەممە ٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، سالار سدیق هەمەدانی، لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کامێران بۆ زیندانی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا و بە بۆنەی دژایەتی دادوەری چاودێە بەسەر زیندان سەر لە نوێ بۆ زیندانی ئێران لە کامێران گەڕێندرایەوە.
چوارشەممە ٢٧ی ئەمساڵ ئیبراهیم سدیق هەمەدانی بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانی ئێران لە شاری مەریوان ڕاگوازرابوو.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، دوابەدوای جێبەجێ نەبوونی بەڵێنەکانی بەرپرسان لەسەر گواستنەوەی ناوبراو و کوڕەکەی، سالار سدیق هەمەدانی بۆ زیندانی ئێران لە سنە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
شیاوی باسە کە، ئەم زیندانییە سیاسییە هاوکات لە گەڵ کوڕەکەی سالار سدیق هەمەدانی بۆ تۆمەتی ئاژاوە لە زیندان و ئاڵۆزاندنی بەندی سیاسیی ئێران لە ورمێ، بە بێ ڕاگەیاندنی پێشوەختە و کوتووپڕ بۆ دوو زیندان لە کامێران و مەریوان دوور خرابوونەوە.
ق.ش