بەسەرهاتی زیندانیسلایدەرهەواڵەکان

مانگرتنی محەمەد هووشەنگی لە زیندانی ئێران لە ورمێ

ک.م.م.ک:
سێشەممە 3ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی محەمەد هووشەنگی خەڵکی جوانرۆ لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد و دۆخی تەندروستیی نالەبار ڕاگەیەندراوە.


جێگای باسە کە، لە کۆتایی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە مەهاباد بە بنەماڵەی ڕاگەیاند کە بریاری دەستبەسەرکردنی کاتی ناوبراو گۆڕدراوە بە بارمتەی 2 ملیار تمەنی.

جێگای ئاماژەیە، کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی سوپای پاسداران ڕێگری لە ئازادکردنی دەکات.

محەمەد هووشەنگی ڕۆژی 21ی سەرماوەزی 2721، لە کاتی دەستبەسەرکردنی بەرفراوانی چالاکوانانی مەدەنی لە تاران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ بنکەی دەستبەسەرکردنی ئەم دەزگای ئەمنیە لە ورمێ.

ناوبراو دوای تێپەڕکردنی شەش مانگ لە بنکەی دەستبەسەرکردنی ئیتلاعاتی سوپا لە ورمێ، گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێران لەو شارە.
ع. س

Related posts

قۆڵ بەست کردنی دووخوێندکاری کورد لە مەریوان

تەقینەوەی مین/لێکپرژانی ژیان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان درێژەی هەیە

نەوسوود؛ دەستبەسەر کردن و ئازار و لێدانی دەیان کۆڵبەر لەکایەن ھێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

Leave a Comment