ک.م.م.ک:
شەممە 7ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، لەچارەنووسی شەش هاووڵاتی کورد بەناسنامەی؛
1) یوسف عومەرپوور
2) موراد مامەڕەش
3 ئەیوب حەدیسی
4) ڕەحمان خدمەتکار
5) عەلی عومەرپوور
6) فریاد شیلان، خەڵکی شاری پیرانشار دوای دەستبەسەرکردنیان، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
بەپێی راپۆرتەکە، ئەو شەش هاوڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکردنیاندا بە بنەماڵەکانیان ڕاگەیاندووە، کە لە یەکێک لە بنکەکانی دەستبەسەرکردنی ئاسایشی ئێران لە شاری ورمێن.
شایانی باسە، کە ئەو شەش هاوڵاتییە لە کاتی دەستبەسەری دا لە مافی هەبوونی “پارێزەر و سەردانی بنەماڵەکان” بێبەش کراون و تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ زانینی چارەنووسیان بێ ئەنجام بووە.
جێگای ئاماژەیە کە، تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو شەش هاوڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی لەسەرییان هەیە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س