ک.م.م.ک:
جومعە 6ـی رەشەمەی 272ق ـی کوردی هاووڵاتیەک بە ناوی سەعدی پیران، خەڵکی گوندی کەریم ئاوای سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بەپێی گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: شەوی شەمە ناوبراو لە (سێڕای بۆیەن)ی بانە، لەکاتی لێخوڕینی ئوتۆمبێل، لەلایان هێزەکانی ڕژێمی تیرۆریستی ئێرانەوە ڕاستەوخۆ تەقەی لێ کرا و گیانی بەخت کردووە.
شایەنی باسەکە، چەکدارانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامانجی کوشتن تەقەیان لەم هاوڵاتییە کردووە و ڕاستەوخۆ فیشەکیان ناوە بە سەریەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە سەعدی پیران باری پێ نەبووە و تەنانەت لەسەر سنوور نەبووە.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو خێزاندار و باوکی دوومنداڵە.
م.ه